سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
دوای ئەوەی لە رابردوودا چەندین ناوەندی کلتوری و ڕۆژنامەی تایبەت بە ئەدەب و هونەر داخران و کارەکانیان ڕاگیرا بەهۆی قەیرانی داراییەوە، لە ئێستاشدا ئەو قەیرانە ڕووبەڕووی هەفتەنامەی "نسێ" بووەتەوە کە هەفتەنامەیەکی ئەدەبی و هونەرییە و دەزگای زاری کرمانجی دەریدەکرد. بە وتەی سەرپەرشتیاری هەفتەنامەکە چیتر ئەو هەفتەنامەیە دەرناچێت و کارەکانی بەتەواوەتی ڕاگیراوە.
غەمگین بۆڵی سەرپەرشتیاری ئەو هەفتەنامەیە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دەربارەی وەستاندنی کارەکانی "نسێ" نووسیویەتی: "ئه‌وه بۆ من گرينگ نييه چيم كرووه و كاره‌كه له چى ئاستێكدا بووه، چون ئه‌وه‌ى ئێستا بۆم گرينگه ئه‌وه‌يه، هه‌فته‌نامه‌كه نه‌وه‌ستێت و به‌رده‌واميی هه‌بێت و به‌ره‌و باشتريشى به‌رين. هه‌ميشه كه‌سانى ناو ده‌سته‌ڵات و حزبه‌كان سه‌رى زمان و بنى زمانيان شه‌ڕى داعش و ...هتد. ئاخر ئه‌گه‌ر وايه داخستنى هه‌فته‌نامه‌يه‌كى وه‌ك هه‌فته‌نامه‌ى نسێ كۆمه‌كى زۆرى ئه‌و ئه‌قڵييه‌ت و بيره بۆگه‌نه ده‌كات، كه ئێمه‌ى كوردى خستۆته شه‌رێكى بێماناوه."
لە درێژەی نووسینەکەیدا سەرپەرشتیاری هەفتەنامەی "نسێ" دەڵێت: "بۆيه به بڕواى من بير‌ى داعش به چه‌ك و زمانى فڕۆكه بنبڕناكرێت و له‌ناو ناچێت، چۆن هه‌م چه‌ك و هه‌ميش زمانى فڕۆكه و جه‌نگ، پێويستى به پێنووس و بڵاوكراوه و زمانى راگه‌ياندن هه‌يه. چونكه بينيمان چه‌ندان داعشى خه‌وتو هه‌بوون. بۆيه جه‌نگى كولتووریی هيچى كه‌متر نييه له‌و جه‌نگه‌ى له دژى داعشه، ئه‌وه‌يان به پێنووسه و ئه‌وى تريان به چه‌كه."
لە کۆتاییدا غەمگین بۆڵی ئەوەی ڕوونکردووەتەوە کە: "پێويسته نووسه‌ران و خوێنه‌ران هه‌م له دۆخه‌كه ئاگاداربن و هه‌ميش هه‌ڵوێست وه‌رگرن، چون به نه‌مانى ده‌زگا و ناوه‌ند و بڵاوكراوه‌ى كولتوورى و ئه‌ده‌بى، ئێستێتيكا كز ده‌بێت، هه‌ناسه‌ى پاك كه‌م ده‌بێت و كۆڵان و ماڵه‌كان پڕ ده‌بن له دووكه‌ڵى سیاسه‌ت. ئاخر نسێ بۆ ئه‌وانه بوو كه له‌م جه‌نجاڵى ژيانه پێويستيان به پشوويه‌ك هه‌بوو، كه پشووى كولتوور و ئه‌ده‌بيات بوو."