سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی ١٠ی ٢٠١٥ کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارە کۆڕێک بۆ وەرگێڕی ناسراوی کورد ئازاد بەرزنجی لە ماڵی وەفایی شاری هەولێر سازبکرێت. لە کۆڕەکەدا ئازاد بەرزنجی دەربارەی ئەزمونی خۆی لە وەرگێڕاندا دەدوێت و دواتر لەگەڵ بینەراندا دەربارەی وەرگێران گفتوگۆ دەکەن.
سۆران عەزیز سەرپەرشتیاری ماڵی وەفایی دەربارەی ئەم کۆڕەی بەرزنجی بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "له‌م كۆره‌دا وه‌رگێر سه‌ره‌تا باسي ئه‌زموونى وه‌رگێرانى خۆی ده‌كات و دواتريش هه‌ندێک ئاوڕ له‌بارودۆخى وه‌رگێران له‌كوردستان ده‌داته‌وه."
وتیشی: "بەشی زۆری کاتەکە لە کۆڕەکەدا تەرخان دەبێت بۆگفتوگۆ لەگەڵ وەرگێڕدا دەربارەی ئەزمونی خۆی و دۆخی وەرگێڕان لە کوردستان."