فیلیپ فرێنچی ڕەخنەگر لە تەمەنی ٨٢ ساڵی کۆچی دوایی کرد

27/10/2015    17:33

فیلیپ فرێنچی ڕەخنەگر لە تەمەنی ٨٢ ساڵی کۆچی دوایی کرد 


Cînema

سولی ئۆن وێب

فیلیپ فرێنچی ڕەخنەگر، کە بۆ ماوەی ٣٥ ساڵە ڕەخنەی فیلم دەنووسێت لە Observer، کۆچی دوایی کرد. پاش ماوەیەکی زۆر لە بەسەر بردنی ژیانی لەگەڵ نەخۆشیدا، فرێنچ لە بەیانی ئەمڕۆدا بەهۆی جەڵدەی دڵەوە لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

لە ئێستادا هاوسەرەکەی، کرێستی، سین، پاتریک و کارڵی کوڕی ماون لەگەڵ ١٠ کوڕەزادا.

فرێنچ یەکێکە لە باشترین ڕەخنەگرەکانی فیلم پاش ئەوەی توانی ببێتە ڕەخنەگری سەرەکی لەساڵی ١٩٧٨ لە Observer و هەروەها کارکردنیشی لە کەناڵی BBCدا.

لەساڵی ٢٠٠٩ خەڵاتی ڕەخنەگرانی ڕۆژنامەوانی بەڕیتانیا وەرگرت و لەساڵی ٢٠١٣ش بەهۆی خزمەتەکانی بە فیلم و سینەما خەڵاتکرا. لە کۆتایی ئەو ساڵەدا کاتێک تەمەنی گەیشتە ٨٠ ساڵ، فرێنچ وازی لە کارەکەی هێنا، بەڵام بەردەوامبوو لە نووسینی وتاری هەفتانە.

لە بەیانی ئەمڕۆدا سینی کوڕی بۆ گاردیان قسەی کرد و وتی، "ئەو دەیویست چێژ و خۆشی سینەما بە خەڵکی بگەیەنێت و ڕێنیشاندەربێت بۆیان تاوەکو ئەو فیلمانەیان پێ بناسێنێت کە ئەو پێی وابوو گرنگن."

"ئەو دەربارەی کارەکەی کەسێکی زۆر بە ئەخلاق بوو. یەکێک لەو شتانەی کە ئەوی توشی شۆک دەکرد جێهێشتنی نمایشی فیلمێک بوو پێش تەواوبوونی. ئەمەش خراپترین شتێک بوو لای ئەو كه‌ ده‌یبینی."

ته‌نانەت لە ساڵەکانی کۆتایی خۆشیدا، فرێنچ بەردەوامبوو لە پیشاندانی سۆزی خۆی بۆ سینەما، زیاتر سەیری فیلمی دەکرد وەک لەو کاتەشی کە ڕەخنەگربوو.

کاڕڵی کوڕی دەڵێت، "ئەو هەرگیز یەکێک نەبوو لەوانەی کە باخچەکەیان هەڵدەکۆڵی." پاتریکیش وتی، "پێم وایە ئەو زۆر دڵخۆش دەبێت گەر وەک ڕەخنەگرێکی سینەما یادی بکرێتەوە. پێی وابوو ئەوە زۆر بەسوودە. تا ئەو ڕۆژەشی کە مرد، ئەو کارەی خۆشدەویست کە دەیکرد."

فرێنچ لەساڵی ١٩٣٣ لە لیڤەرپوڵ لەدایکبووە. وەک بەرهەمهێنەری ڕادیۆیی لەساڵی ١٩٥٩ لە BBC دەست بەکاربووە و زۆرینەی کاتەکانی ژیانی لە ئەمریکا بەسەربردووە. ئاگاداری سیاسەتی ئەمریکا بووە وەک چۆن بە ئاگا بووە لە کلتوری ئەو وڵاتە.

سەرچاوە: TheGuardian






هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw