سولی ئۆن وێب ڕەخنەگری براوەی خەڵاتی جیهانی، فیلیپ فرێنچ کە بۆ ماوەی ٣٥ ساڵ کاری نووسینی ڕەخنەی سینەمایی کردووەئەمڕۆ لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. پیتەر برادشۆی ڕەخنەگری گاردیان دەڵێت، "لە دەستدانی فرێنچ لە دەستدانی پیاوێکی خۆشەویست و ڕەخنەگرێکی جیهانی گەورەیە." دانی بۆیڵ لە باسی فیلیپ فرێنچدا دەڵێت، "ڕەخنەگرێکی تەواوە." فیلیپ فرێنچ لەگەڵ مارتن سکۆرسیسی گفتوگۆ دەکات لە فێستیڤاڵی کانی ١٩٨٣، کە ئەم دەرهێنەرە ڕەخنەکانی ئەم نووسەرە بە ڕەخنەی پڕ لە فکر ناودەبات. فرێنچ لە تەمەنی شەست ساڵیدا، ئەو تەمەنەی کە بە سەرەتای نووسینی ئەم نووسەرە دادەنرێت. فرێنچ دەڵێت، "ڕەخنەگر هەرگیز نابێت بڵێت کە بێزاربوون. تەنها ئەوە بەس نییە کە لە فیلمێک بگەیت، دەبێت هەوڵ بدەیت کە شتێکی بەنرخ بڵێیت." فرێنچ لە ساڵی ٢٠٠٨دا. فرێنچ لە ماڵەکەی خۆی لەساڵی ٢٠٠٧ فرێنچ و کلینت ئیستود لە فەڕەنسا ساڵی ٢٠٠٧ فرێنچ بە ستایڵی کارەکتەری فیلمی گۆرانیوتن لە باراندا. سەرچاوە: Guardian