سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: لاژە تەها
بڕیاره ۲۹ی ۱۰ی ۲٠۱٥ کاتژمێر ٤:۳۰‌ی ئێواره له هۆڵی رۆشنبیریی شاری سلێمانی شانۆیی (کچە فرۆشراوەکانی نیشتیمان) لە نوسینی عەزیز عومەر و سینارێۆ و دەرهێنانی نەژاد نەجم لەلایەن (تیپی شانۆیی هاوار) ەوە نماییش بکرێت، کە باس لە ئازاری فرۆشتن و مامەڵە پێوەکردنی کچانی نیشتیمان دەکات، و هاتن بۆ هەموانە.
سەبارەت بە بیرۆکەی ئەم کارە دەرهێنەر نەژاد نەجم بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "بیرۆكه‌ی شانۆیی كچە فرۆشراوە‌كانی نیشتیمان هه‌ژاندنی ناخی خۆم بوو سه‌ره‌تا وه‌ك ده‌رهێنه‌ر، و ئازاره‌كانی ئه‌و كچانه‌ی كه مامه‌ڵه‌ی کڕین و فرۆشتنیان پێوە دە‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی له عه‌ربه‌ت نمایشی شانۆییە‌كی منداڵانم كرد له گه‌ڵ چه‌ند کچێکی ده‌ربازبووی ژیر ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش. له ڕێگای چالاكوانی مه‌ده‌نی خاتوو به‌ناز عومه‌ر ئه‌و بیرۆکەیەمان تاوتوێ كرد، ئه‌و وه‌ك چالاكوانێك زانیاری زۆری لابوو، سه‌رجه‌م زانیارییەکانی له ده‌می خۆیانه‌وه وەرگرت و به منیداو دواتر له گه‌ڵ نوسەر عه‌زیز عومەر دوای دوو مانگ ئه‌م ده‌قه له‌دایك بوو."
هەروەها وتیشی: " ئه‌م نماییشه گه‌ر هاوكاری بکرێین بانگهێشتی وڵاتی مصر كراوین بۆ فستیڤاڵی ته‌جریبیی مصر. من زۆر مه‌به‌ستمه له مصر نمایشی بکەین چونكه تاكو ئیستاش كچانی كورد لەو‌ێ هەن كه پیش‌تر له ئه‌نفاله‌كه به وڵاتی مصر فرۆشراون بۆیه ئه‌مه ئه‌بێته پەیامێکی گرنگ. ئه‌مه‌ی ئێمه‌ده‌ستمان بۆی بردووه دۆزێكی گه‌وره‌یه كه حكومه‌ت زۆر لاوازه له‌وه‌ی كاری بۆ بكات و وه‌ك ڕاگه‌یاندنیش كاری باشی بۆ نه‌كراوه، هیوام وایه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامێكمان بداته‌وه."
جێگای ئاماژە پێکردنە ئەم کارە شانۆییە کە بەرهەمی تیپی شانۆیی هاوارە پێشتر لە شاری کەرکوك و کۆیە نمایش کراوە، لەبەر نەبونی هاوکاریی پێویست نەیانتوانیوە لە دهۆك نمایشی بکەن.