سولی ئۆن وێب بەڕێز بۆچی پارچەیەک گێزەرت لە گیرفاندایە؟ سێر: چونکە ئەوە ئامێری ژەنینەکەمە ئەوەی ئەم گروپە کاری لەسەر دەکەن جیاوازە، ئەوان مەبەستیانە وتارێکی ژینگە دۆستیان هەبێت و هەروەها ئاماژە بەوەش دەکەن کە ئەو دەنگەی لەم سەوزاواتانە دەردەچێت دەنگ و سەدایەکی جیاوازتری هەیە و ئەتخاتە ناو ئەتمۆسفێرێکی ترەوە. گەرچی زۆرێکلە بینەران ئەم کارە بە کۆمیدیا ناودەبەن بەڵام ئەوان جیاواز دەروانن و دەڵێن توانایەکی زۆر و کاری زۆری دەوێت تا پەیوەندی و ژەنین لەگەڵ ئامێرەکاندا دروست بکەین. نمایشەکانیان لە ئیستادا ژمارەیەکی بەرچاو بینەری هەیەو داواکاریەکی زۆر لەسەر فێرکاری کەسانی تر هەیە، ئەم گروپە بەردەوام کار لەسەر دەنگی نوێ و شێوازی نوێ دەکات تا لە رێگەیەوە هەموو جۆرێکی سەوزە بەکار بهێنن. جێگەی باسە ئەم گروپە لە شاری ڤییەنا دامەزراوە لە مانگی دووی ساڵی ١٩٩٨، ئەندامانی ئەم گروپە موزیسیانە ناودارو بە تواناکانی بواری موزیکن لەو شارەدا.