فیلمە زانستی-خەیاڵیەکانی ڕوسیا لە تورکیا نمایش دەکرێن

29/10/2015    00:21

فیلمە زانستی-خەیاڵیەکانی ڕوسیا لە تورکیا نمایش دەکرێن 


Cînema

لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

لە ڕۆژی هەینییەوە، مۆزەخانەی پێرا لە ئەستەنبوڵ دەست بە پڕۆگرامێکی فیلم دەکات بەناوی "لە قەیسەڕەوە بۆ ئەستێرەکان" کە تیایدا چەندین فیلمی زانستی-خەیاڵی کە لەلایەن دەرهێنەرە ڕووسەکانەوە دەرهێنراون نمایش دەکرێن.

پڕۆگرامەکە بە نزیکەیی تا مانگ و نیوێکی تر بەردەوام دەبێت کە بڕیارە ڕۆژی ١٢ی دیسەمبەر کۆتایی بە نمایشی فیلمەکان بێت. لەو پڕۆگرامەدا باشترین فیلمە زانستی-خەیاڵیەکانی ڕوسیا نمایش دەکرێن.

ئەم کارە لەلایەن ئالا ڤێرلۆتسکی، ڕۆبەرت سکۆتاک و دێنیس بارتۆکەوە ڕێکخراوە و لە بنەڕەتدا ناوی ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە "گەشتێک بەناو سینەمای سەرسوڕهێنەری ڕوسیادا"، پرۆگرامەکە کارێکی هاوبەشە لەنێوان (Seagull Films)، کە بۆ یەکەمینجار نمایشی کۆمەڵە فیلمەکانی لەساڵی ٢٠٠٦ دەستپێکرد بە هاوبەشی لەگەڵ (Film Society of Lincoln Center) و هەروەها (American Cinematheque).

ئەو فیلمانەی نمایش دەکرێن بریتین لە "ئالیتا، شاژنی مەریخ" ئەمەش فیلمێکی ڕەش و سپی بێدەنگی ساڵی ١٩٢٤ە، بە یەکەم فیلمی جیهان دادەنرێت کە چیرۆکی گەشتکردن بۆ سەر مانگ بکاتە چیرۆکی سەرەکی فیلمەکەی. هەروەها فیلمی "هەسارەی زریان" لە دەرهێنانی پاڤێڵ کلوشانسێڤ لەساڵی ١٩٦١ کە ئەمەش باس لە چیرۆکی گەشتێک دەکات بۆ سەر ڤینۆس.

لە کارە بەناوبانگەکانی تر کە بڕیارە نمایش بکرێن بریتین لە "Stalker"ی ئەندرێ تارکۆڤسکی، کە بە دواهەمین بەرهەمی ئەم دەرهێنەرە دادەنرێت لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەتدا، هەروەها کارە شاکارەکەی تری ئەم دەرهێنەرە "Solaris" کە ئەمیش لە ڕۆمانێکی "ستانیسلاو لێم" ەوە وەرگیراوە.

سەرچاوە: TodaysZaman 







هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw