سولی ئۆن وێب لە ئینگلیزیەوە: تافان نەجات لە سەرانسەری جیهاندا،پیپی لۆنگستۆکینگ نەوەی کچانی هانداوە کە خۆشی ببینین و باوەریان بە خۆیان هەبێت.لەم کردارەدا، زۆری کاری لێهاتووی کردوە بۆ یەکسانی لەنێوان کچ و کوردا. پیپی لۆنگۆستۆکینگ کچێکی یاخی بوو، لەساڵی 1945 یارمەتی رزگار کردنی منداڵی داوە لەسەرانسەری جیهاندا، لە جیهانی پەرتوکی چیرۆکەکەیدا، منداڵەکانی لە یاسای گەورەکان و هەرەشەی تۆقێنراو لە قوتابخانە رزگار کردووە. هەروەها پیپی برێکی دیارینەکراو لە خواردنەوەی گازی پێشکەش کردن و وەستاوە بۆ بێهێز و ستەملێکراوەکان.بۆیە ئەمە هیچ سەیر نییە دژە تاکرەوی پیپی لەلایەن دیکتاتۆری و پارێزگاری دەوڵەت چاودێری کرابێت، و زۆربەی گەورەکانیشی تورە کردبوو. پیپی زۆر خۆشە چونکە بیرۆکەی باوەی شکاندوە کە چۆن پێویستە کچان هەڵسوکەوت بکەن، و هەروەها، لەوانەیە گاڵتە پێکردن بێت بە رەگەزی گەورە لە کردارەکەدا. وەک کاتێک کە دەچێت بۆ بازار لە وڵاتە زەبەلاحەکەی، ئاشی چەرخی وەک کڵاو و جلێکی ئێوارەی درێژی وەک عەبا و لەگەڵ گوڵێکی زۆر گەورەی سەوز لەسەر پێڵاوەکەی بوو. هەروەها خەڵوزی بەکاردەهێنا بۆ برۆکانی و دەم و نینۆکەکانی بە بۆیەی سوور دەشاردەوە. پیپی دەڵێت: وا دەزانم کە پێویستە وەک خانمێکی راستەقینەی باش دەربکەویت کاتێک دەچیت بۆ بازار. پیپی خۆیەتی و هیچ گرنگی نادات بە رووخساری وەک زۆربەی کچ و ژنەکانی تر. بە دڵنیاییەوە پیپی شتێک نییە، و زۆر روونە کە هیچ ئامادە نەبووە خۆی بداتە دەست رازاندنەوەی پیشەسازی جوانکاری.