سولی ئۆن وێب
دەرهێنەری سینەمایی ڕۆمان پۆڵانسکی (Roman Polanski) لەدواهەمین دادگاییدا لە ئەمریکا توانی دادگاییەکە بباتەوە بەرامبەر بەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کرابوون بەوەی لە ساڵی ١٩٧٧ بەرامبەر منداڵ کاری سێکسی ئەنجامداوە. ئەمەش پاش ئەوە هات کە دادگای پۆڵەندا هەموو ئەو تاوانبارکردنانەی ئەمریکای ڕەتکردەوە.
دادوەر داریوس مازور (Dariusz Mazur) لە دادگای ناوچەی کراکۆ دەڵێت کە ئەو بە قسەی پارێزەرەکانی پۆڵانسکی ڕازیبووە و پۆڵانسکی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لە ئەوروپاش بەهۆی ئەم تاوانەوە زیندانی کراوە. ئەم کەیسەش بە کراوەیی دەمێنێتەوە.
پۆڵانسکی لە دادگا نەبوو بەڵام ئەو کاتەی بڕیارەکەی بیست وتی کە زۆر دڵخۆشە و "ئێستا دەتوانێت بە ئاسوودەیی هەناسە بدات". لە پرێس کۆنفراسێکدا پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا پێی وایە ئەم کەیسە بە تەواوی دابخرێت، لە وەڵامدا وتی، "نازانم. من هیلاکم. زۆر کاتی ویست. زۆر کاتم لەدەستدا. لە تەمەنی مندا، ساڵێک کاتێکی زۆر زۆرە."
ئەو وتی کە هیچ هەستێکی خراپی نییە بەرامبەر بە ئەمریکا. "ئەمە تەنها کێشەی یەک دادگایە: دادگای ١٠٠ لە لۆس ئەنجلس. ناکرێت تەواوی وڵاتەکە لە ئەمریکا سەرزەنشت بکەیت بەهۆی یەک دادگاوە."
پارێزەرەکەی پۆڵانسکی بە گاردیانی وت کە چاوەڕێی ئەوە دەکات بە کەیسەکەدا بچنەوە: "ئەوان حەوت ڕۆژیان هەیە تا ئەو کارە بکەن. هەستێکم هەیە کە دەیکەن، بەڵام ئێمە بڕوامان بە خۆمانە. کارێکی زۆر قورس بووە بەڵام بڕوامان بە خۆمان هەیە."
سەرچاوە: The Guardian