ڕیهانا لە دوو فیلمی زانستیی-خەیاڵیدا ڕۆڵ دەگێڕێت

01/11/2015    21:45

ڕیهانا لە دوو فیلمی زانستیی-خەیاڵیدا ڕۆڵ دەگێڕێت 


Cînema

سولی ئۆن وێب

ڕیهانا دەبێتە ئەستێرەی فیلمێکی زانستیی-خەیاڵی لە دەرهێنانی دەرهێنەری فەڕەنسی لوک بریسۆن کە ئەمەش یەکەم فیلمیەتی لە هۆڵیوود کاری تێدا دەکات.

ئەم گۆرانیبێژە، کە نزیکەی ٤١ ملیۆن کۆپی لە ئەلبومەکانی فرۆشراوە، دەبێتە یەکێکی تر لە پاڵ هەریەکە لە سکارلێت جۆهانسن، میلا جۆڤۆڤیچ و زۆی سەلدانا کە لەگەڵ بریسۆندا کاربکەن.

ئەم هونەرمەندە ٢٧ ساڵە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە فیلمی (Valerian) و فیلمی (City of a Thousand Planets) دەبێتە یەکێکی تر لە کاستی ئەم فیلمانە کە بڕیارە هەریەکە لە کڵایڤ ئۆون و کارا دێلێڤینیش ڕۆڵ لەم فیلمانەدا بگێڕن.

بریسۆنی دەرهێنەری (Fifth Element) کە بە فیلمە ئەکشنەکانی بەناوبانگە، لە ئینستاگرام دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەوەی کە ڕیهانا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە فیلمی داهاتوویدا.

ئەم فیلمە وەرگیراوە لە کۆمیکێکی فەڕەنسییەوە بەناوی (Valerian and Laureline) و بڕی ١٨٠ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە. پێشتر دەرهێنەر ئەم فیلمەی وەک فیلمی (Mr and Mrs Smith in Space) ناساند. 

لەکاتێکدا ڕیهانا تا ئێستا بەشێوەیەکی ئاشکرا دەری نەبڕیووە کە واز لە بواری گۆرانی وتن دەهێنێت یاخود نا بەڵام لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نیویۆرک تایمز ئەوەی دەربڕیوە کە هەمیشە بە دوای کارێکی نوێدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی کاری تێدا بکات. 

سەرچاوە: The Guardian

 


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw