سولی ئۆن وێب کورتە فیلمی ملوانکەی ستیلی دەرهێنەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زانیار عەزیزی، لە فێستیڤاڵی (Aesthetica International Short Film Fetival) بەشداری دەکات لە وڵاتی بەڕیتانیا. ئەم کورتە فیلمە کە لە چیرۆکێکی محەمەد فەریق حەسەنەوە وەرگیراوە ماوەکەی ١٣:٤٥ خولەکە و باس لە جینۆسایدی کورد دەکات و بەرهەمی کۆمپانیای ئەگید فیلمە. ئەم فیلمە تا ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵدا بەشداری کردووە و چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە. ئەو فیلمانەی کە لەم فێستیڤاڵەی بەڕیتانیادا خەڵات دەبەنەوە ڕاستەوخۆ لە فێستیڤاڵی گەورەی بەڕیتانیادا، بافتا، بەشدار دەبن، کە ئەمیش گەورەترین فێستیڤاڵی فیلمی بەڕیتانیایە و بە یەکێک لە باشترین فێستیڤاڵەکانی جیهانیش دادەنرێت. بڕیارە ئەم فێستیڤاڵە لە ٥ تا ٨ی ئەم مانگەدا لە وڵاتی بەڕیتانیا بەڕێوەبچێت.