(مۆزەخانەی ئاغالە) هەوڵێکی تاکەکەسی لەبواری کلتوردا

02/11/2015    21:33

(مۆزەخانەی ئاغالە) هەوڵێکی تاکەکەسی لەبواری کلتوردا 


Şêwekar

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا



"مۆزەخانەی ئاغالە" لە شاری کۆیە هەوڵێکی تاکە کەسیی هونەرمەندی شێوەکار ڕۆستەم ئاغالەیە و هەوڵدەدرێت بکرێتە ناوەندێکی کلتوریی چالاک لە شارەکەدا، لە دروستکردنی دیزانی تەلاری مۆزەخانەکەدا هەوڵدراوە سوود لەو تەلارە کۆنانە وەربگیرێت کە لە شاری کۆیەدا بوونیان هەیە و خاوەنی مێژوویەکی کۆنن. دەستپێکی ئەم پرۆژەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٩ و لە ئێستاشدا سەرجەم کارەکانی تەواو بووە. جێی ئاماژە بۆکردنە ئەم مۆزەخانەیە لەسەر ڕووبەری ٦٥٠ مەتر دووجا بە دوو نهۆم بنیاتنراوە و خاوەنی دوو گەلەریی گەورەیە و هەڵدەدرێت کارەهونەرییەکانی ناو ئەو گەلەرییانە لەسەر شێوازی گەلەرییە جیهانییەکان بێت.


دەربارەی خاوەندارییەتی ئەم پرۆژەیە، هونەرمەند ڕۆستەم ئاغالە بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "مۆزەخانەكە مولكی خۆمەوە و تەنانەت زەویەكەشم كڕیوە، لەکاتێکدا دەبوو بۆ پرۆژەیەکی لەم جۆرەی کلتوری، شێوەکاری و گەشتیاری زەویەکەم پێ ببەخشرایە."

سەبارەت بە گرنگیی بوونی مۆزەخانەی هاوشێوە، ئاغالە وتی: "بوونی مۆزەخانەیەك لەو ئاست و قەبارەیە، دەبێتە خالێكی گرینگی هونەری و سەرمایەیەكی شارستانی بۆ كۆیە، كۆیە شایەنی داو و دەزگای گرینگی هونەریی لەم جۆرەیە، لەبەر ئەوەی مێژوویەکی پڕ لە ڕۆشنبیریی هەیە، بەڵام ئیستا لە مایە پوچ دەچێت، كۆیە بەهۆی هەلكەوتەی جوگرافی و سیاسییەكەی بۆتە قوربانی."

وتیشی: "لەو مۆزەخانەیەدا نماییشی كاری شێوەكارانی كورد و جكە لە كورد دەكرێت، نماییشی كاری شیوەكاران لە پەیکەر و سیرامیك و تابلۆ و فۆتۆی هونەری و مێژوویی. مۆزەخانەی ئاغالە یەكەم مۆزەی خاونداریەتی شیوەكارییە لە عیراقدا."







هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw