سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
"كچانی مه‌لیك تاوس" ناونیشانی فیلمێکی دیکۆمێنتارییە کە لەلایەن هونەرمەند ڕێبین چالاکەوە کاری دەرهێنان و وێنەگرتنی ئەنجامدراوە و لە ساڵی ٢٠١٤ دەست بە وێنەگرتنی کراوە و ئەمساڵ کارەکانی بەکۆتا هاتووە. فیلمەکە چیرۆکی ئەو کچە یەزیدیانە لە زاری خۆیانەوە دەگێڕێتەوە کە لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعشەوە لە شەنگال فڕێنران، هەر لە سەرەتای دەستگیرکردنیانەوە تا کاتی دەربازبوونیان لە داعش. ئەم فیلمە لە ئێستادا سەرجەم کارەکانی تەواوکراوە و ئامادە دەکرێت بۆ نمایشکردن لە فێستیڤاڵەکاندا.
دەربارەی فیلمی "کچانی مەلیک تاوس" ڕێبین چالاک دەرهێنەری فیلمەکە بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "ئه‌و فیلمه به ماندووبوونێكی زۆر به‌رهه‌م هاتووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم ئه‌و فیلمه‌م به‌رهه‌م هێنا، كه له ده‌رهێنان و وێنه‌گرتنی خۆمه و كاری مۆنتاژی له‌لایه‌ن سینا محه‌مه‌دەوە ئەنجامدراوە."
وتیشی: "ئێستا رێكخراوی "ئێمە" خاوه‌نداریه‌تی فیلمه‌كه‌ی گرتۆته خۆی و له هه‌فته‌ی داهاتوو فیلمه‌كه ئاماده ده‌بێت بۆ نمایش كردن به ژێرنووسی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی. له داهاتوو ده‌نێردرێت بۆ میهره‌جانه‌كانی تایبه‌ت به فیلمی به‌لگه‌نامه‌یی."
ڕونیشیکردەوە: "ئامانج له دروستكردنی ئه‌و فیلمه بۆ تۆماركردنی ئه‌و كاره‌ساته ناخۆشانه‌یه و نیشاندانیه‌تی به دونیای ده‌ره‌وه و نه‌وه‌ی داهاتوو، هەروەها ده‌توانرێت وه‌كو به‌لگه له دادگاكان دژی ئه‌و گروپه تیرۆرستییە به‌كاربێت."
