سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
هونەرمەندی ناسراوی کورد دیاری قەرەداخی لە ئاییندەیەکی نزیکدا دوایین بەرهەمی خۆی بەناونیشانی "کۆشێکی تر" بڵاودەکاتەوە و بەپێی زانیارییەکانی سولی ئۆن وێب لە ئێستادا هونەرمەندی ناوبراو ئامادەکاری دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی نوێترین ئەلبومی گۆرانیی خۆی. تێکستی ئەم بەرهەمە "کۆشێکی تر" لەلایەن شاعیر ئالان پەری-یەوە نووسراوە.
جێی ئاماژە بۆکردنە ئەم بەرهەمە نوێیەی دیاری قەرەداخی لەمیانی گەشتێکی بۆ وڵاتی ئەڵمانیا بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند کارێکی هونەری، کاری کلیپکردنی بۆ ئەنجام دراوە.
لەلایەکی دیکەوە ئەم بەرهەمەی قەرەداخی لە ئێوارەی ٢٦ی ٨ی ٢٠١٥ لە میانی سەردانێکیدا بۆ وڵاتی دانیمارک لە مەراسیمێکدا بە بەشداری خۆی و ئالان پەریی شاعیر و بەئامادەیی ژمارەیەک لە دانیشتوانی کوردی دانیشووی دانیمارک بڵاوکرایەوە.
ئالان پەریی شاعیر تێکستی ئەو بەرهەمە نوێیەی دیاری قەرەداخی پێشکەش بە خوێنەرانی سولی ئۆن وێب دەکات:
كۆشێکی تر
ئالان پەری
ده‌مه‌وێ ڕا بکه‌م و له‌م گه‌ردوونه شێواوه نه‌مێنم
ده‌مه‌وێ پێکانم له گوناهه‌کانی زه‌وی لێکه‌مه‌وه
باڵه‌کانم ببه‌خشمه ئاسمانێکی فراوان و ساوا
ده‌مه‌وێ پڕ به ترسی شه‌و، له خه‌می ئێواران ون بم
ده‌مه‌وێ ڕا بکه‌م و هه‌ڵبێم ، تا کۆتایی بوونی نه‌بوون
ده‌مه‌وێ ئه‌و باخچه سه‌وزانه‌ی که گوڵی سوور
ئارایشتی خوێنی کردووه جێ بێڵم
ده‌مه‌وێ به‌سه‌ر ئه‌و جاده ڕه‌شانه‌ی
که‌به قین و رق نه‌خشاون نەمێنم
ده‌مه‌وێ.. دەمەوێ باز به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو گڕه نه‌کوژاوه‌ی جه‌نگه‌کانا بنێم
هه‌تا کێڵگه‌کانی حه‌زی خۆم نه‌وه‌ستم
کۆچ بکه‌م .. کۆچ بکه‌م.. کۆچ بکەم
تا ده‌گه‌مه ئارامیی زه‌وییه‌کی تر
تا ده‌گه‌مه کۆشی هێمنی نیشتمانێکی ئارامتر