پەرلەمانی ئەوروپا ئیدانەی سزادانی کەیوان کەریمی دەکەن

03/11/2015    21:45

پەرلەمانی ئەوروپا ئیدانەی سزادانی کەیوان کەریمی دەکەن 


Cînema

لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

ئەندام پەرلەمانەکانی ئەوروپا لە چەندەها حیزبی سیاسیی جیاوازەوە پشتگیری خۆیان بۆ کەیوان کەریمی، هونەرمەندی سینەماکاری کورد، دەربڕی و ئیدانەی حوکمدانی دەکەن. ئەو هونەرمەندە سینەماکارە حوکمی شەش ساڵ زیندانی و ٢٢٣ جەڵدی بۆ دەرچووە لەلایەن دادگای ئێرانەوە بەهۆی ناوەڕۆکی فیلمەکانییەوە.

لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٥دا، کەیوان کەریمی، دەرهێنەری ئێرانیی بە ڕەچەڵەک کوردی تەمەن ٣٠ ساڵان لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامییەوە لە تاران حوکمی شەش ساڵ زیندانی و ٢٢٣ جەڵدی بۆ ئەم دەرهێنەرە کوردە دەرکرد، ئەویش بەهۆی "پڕوپاگەندە کردن لە دژی سیستەمی سیاسیی ئەو وڵاتە" و "سوکایەتی کردن بە پیرۆزییە دینییەکان" لە فیلمەکانیدا و هەروەها پەیوەندی ناشەرعی کە باس لەوە دەکرێت تۆقەی لەگەڵ ئافرەتانێکدا کردووە کە پەیوەندییان لەنێواندا نەبووە.

ستێلیۆس کۆولۆگلو، ئەندام پەرلەمانی ئەوروپای یۆنان هەروەها سیریزیا و جێگری سەرۆکی کۆمیتەی گەشەپێدانی پەرلەمانی ئەوروپا دەستیانکردووە بە پڕکردنەوەی سکاڵانامەیەک بۆ پشتگیری کردنی کەیوان کەریمیی سینەماکار. ٤٥ ئەندامی تری پەرلەمانی ئەوروپا لە حیزبی جیاوازەوە ئەم سکاڵانامەیەیان ئیمزاکردووە و لە ڕۆژی ٢٧ی مانگی ئۆکتۆبەردا نێردرا بۆ سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران، حەسەن ڕۆحانی، تاوەکو سزای سەر ئەو هونەرمەندە هەڵبگرن و پابەندبن بە یاساکانی مافی سیاسی هەر تاکێک کە لەلایەن ئەو وڵاتەشەوە ئیمزاکراوە.

کەریمی دەرچووی زانکۆی تارانە و زانستی کۆمەڵایەتی و پەیوەندییەکانی خوێندووە. لە ئەڵمانیا و هیندستان و تایلەند و ڕوسیاش ئامادەی وۆرکشۆپی سینەمایی بووە. چەندین خەڵاتی بۆ کورتە فیلمەکەی "تێکشکاندنی سنوور" لە ساڵی ٢٠١٢ بەدەستهێناوە.   

ئەم کەیسەی کەیوان کەریمی دەنگی ناڕازیی هونەرمەندان و سیاسیەکانی جیهانی زیادکردووە. سینەماکارانی وەکو "کۆستا گاڤراس، مایکڵ هازاناڤیشز، ئێریک لارتیگۆ و دانتێ دیسارس" هەموویان پێکەوە تێدەکۆشن تاوەکو پشتگیری کەیوان کەریمی بکەن کە ئەویش لە پێناو ئازادییەکانی خۆیدا دەجەنگێت.

سەرچاوە: europarl.europa.eu
 




هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw