لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال
شانۆییەک دەربارەی ژیانی ڕۆشنبیری کوردی باکور موسا عەنتەر لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک لەم هەفتەیەدا نمایش دەکرێت.
ئەم مۆنۆدرامایە، کە بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی نمایش دەکرێت، لەلایەن کۆمپانیایەکی شانۆی ئەستەنبوڵەوە بەرهەمهێنراوە.
دامەزرێنەری کۆمپانیای ئاڤێستا ئایدن ئۆراک ڕۆڵی عەنتەر دەبینێت لە شانۆکەدا کە هەم خۆشی کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.
شانۆییەکە، کە لە ئێستادا لە وەرزی حەوتەمینیایەتی، باسی زۆر وێستگەی گرنگی ژیانی عەنتەر دەکات، کە ئەم ڕۆشنبیرەی کورد لە ٢٠ی سێپتەمبەری ١٩٩٢ بە فیشەکی کۆمەڵێک کەسی نەناسراو لە دیاربەکر گیانی سپارد. ڤیدیۆ و کاری دەنگی ناو شانۆییەکە کە باس لە ژیانی عەنتەر دەکات و لە شانۆییەکەدا بەکاردەهێنرێت لەلایەن جیهان شانەوە نووسراوە.
ئەم نمایشەی ڕۆژی هەینیی کۆپنهانگن لە کافێی (Ishoj Kultur) نمایش دەکرێت. نمایشەکە بە تورکی و کوردی دەبێت و لەگەڵ ژێرنووسی زمانی دانیمارکی بۆ بینەران.
سەرچاوە: TodaysZaman