لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال
سوسان ویلیامسی خێزانی ڕۆبن ویلیامس یەکەمین چاوپێکەوتنی خۆی بڵاوکردەوە لەپاش کۆچی ئەو سینەماکارە و ئەوەی ئاشکراکرد کە هاوسەرەکەی بە نەخۆشی خەمۆکی نەمردووە بەڵکو نەخۆشییەک بووە پەیوەندی بە مێشکەوە هەبووە.
کاتێک ئەکتەری کۆمیدیی ڕۆبن ویلیامس لە ئۆگەستی ساڵی ڕابردوو لە ماڵەکەی کالیفۆرنیای خۆی هەڵواسی، سەرچاوەکانی هەواڵ لە هۆکاری ڕووداوەکە تێنەدەگەیشتن.
هۆکاری سەرەکی خۆکوشتنەکەی ئەو ئەکتەرە لەلایەن هاوڕێ و کەسە نزیکەکانیەوە بەشێوەیەک باس دەکرا کە خەمۆکی هۆکاری سەرەکی ئەو ڕووداوە بووە. بەڵام لە ڕۆژی سێشەممەدا، خێزانی ڕبن ویلیامس بەجۆرێکی تر هۆکاری خۆکوشتنەکەی ڕۆبنی گێڕایەوە.
سوسان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ People Magazine دەڵێت، "ئەوە خەمۆکی نییە کە ڕۆبنی کوشتووە. خەمۆکیی یەکێک بوو لەو شتە بچووکانەی کە بووە هۆی کوشتنی ڕۆبن."
خێزانەکەی ڕۆبن دەڵێت کە هاوسەرەکەی نەخۆشی هەبووە ئەویش نەخۆشییەک بوو لە مێشکیدا. وەک خێزانەکەی باسی دەکات ڕۆبن نەخۆشی (Lewy) هەبووە و بووەتە هۆی ئەوەی ڕۆبن خۆی بکوژێت.
خێزانەکەی دەڵێت، "من ئەم ساڵەم بۆ ئەوە تەرخانکرد تا لەوە تێبگەم کە ڕۆبن بۆ خۆی کوشت، یەکێک لە دکتۆرەکانیش پێی وتم'ڕۆبن زۆر وریابوو لەوەی کە ئەو خەریکە مێشکی لەدەست دەدات و هیچیش نییە کە ئەو بتوانێت لەوبارەیەوە بیکات'."
سەرچاوە: TheGuardian

