هەڵهاتن لە پەیوەندییەکی ئازاربەخش

05/11/2015    14:15

هەڵهاتن لە پەیوەندییەکی ئازاربەخش 


Cînema

سولی ئۆن وێب

بەرهەمهێنیکی فیلمی دۆکیومێنتەری سەردانی شێڵتەری ژنانی رێکخراوێکی ئەمریکی بە ناوی Safe Horizon دەکات کە رێکخراوێکی قازانج نەویستە و کاردەکات بۆ یارمەتیدانی ئەوژنانەی دووچاری توندو تیژی بوون.
بەرهەمهێنەرەکە دەیەوێت لە رێگای دۆکیومێنتەرییەکەوە ٣ لەو ژنانە بدوێنێت کە لە دەست توندو تیژی و پەیوەندییەکی ئازاربەخش هەڵهاتون. هەر سی لە بەشداربووەکان باس لەو پەیوەندییە دەکەن کە لەگەڵ هاوبەشەکانیان هەیانبووە و چۆن بە شێوەیەکی دەرونی و فیزیکییەوە ئازاریان داون.
پاش تەواو بونی بە فیلم کردنی گێڕانوەی رووداوەکان، ژنەکان باس لەوە دەکەن، کە گێرانەوە و دەربڕینی ئەو ناخۆشی و ئازارانەی پێیدا رۆیشتون تا چەند یارمەتی داون لە چارەسەررکردنی ئەو کێشە دەرونیانەی بۆیان دروست بووە.
لە زاری ژنەکانەوە:
«هەموو نیشانەکان دەبینیت، بەڵام هەوڵ دەدەیت کە نەیانبینیت.»
«دوای ئاهەنگی هاوسەرگیری دەستبەجێ هەستم پێکرد، کە ئیتر ناتوانم خۆم بم، تەنها هەوڵم دەدا ئەو دڵ خۆش کەم.»
«تەنیا ئەوەم دەکرد کە ئەو دەیویست.»
«نەمدەتوانی ئەو پارەیە وا خەرج بکەم کە خۆم دەمویست.»
«دەبێت فێربیت خۆتت خۆش بوێت، من بۆ چەند ساڵێک ئەمەم بیر چوبۆوە، بەڵام ئێستا بە دڵنیای خۆمم خۆش دەوێت.» 


بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە






هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw