تارمایی دواهەمین بەشی جەیمس بۆند دەبێت؟

06/11/2015    19:08

تارمایی دواهەمین بەشی جەیمس بۆند دەبێت؟ 


Cînema

سولی ئۆن وێب

سام مێندزی دەرهێنەر کاتێک وتی لە پاش "Skyfall" چیتر فیلم دروست ناکەم، ئەمجارە دەڵێت کە بە دڵنیاییەوە بەشی نوێی جەیمس بۆند دروست ناکات، لەکاتێکدا ئەستێرەی فیلمەکەشی هیچ بڕیارێکی لە بارەی کۆتایهێنان بەو زنجیرەیەوە نەداوە.

سام مێندز دەڵێت کە بەشی نوێی جەیمس بۆند دروست ناکات. ئەو لەچاوپێکەوتنێکیدا بۆ Deadline دەڵێت کە پاش تەواوکردنی Skyfallیش هەمان قسەی کردووە، بەڵام پاش سێ ساڵ لەو فیلمە دەرهێنەر گەڕایەوە و فیلمی "Spectre"ی دروستکرد. ئەو دەڵێت کە ئەم فیلمەی دواهەمین توانیوویەتی زنجیرەکە بەشێوازێکی ئاسانتر کۆتایی پێبهێنێت.

مێندز دەڵێت، "لە کاتی تەماشاکردنی ئەم فیلمەدا هەست بە کۆتایی هاتن دەکەیت لەکاتێکدا لە Skyfallدا ئەمە هەست پێناکەیت. ئەمەش وایکردووە جیاواز هەست بکەیت. هەست دەکەم ئەمە تەواو کارێکی یاساییە، کە من ئەم گەشتەم کۆتایی پێبهێنم."

لەکاتی بڵاوکردنەوەی فیلمەکەشیدا دانیاڵ کرەیگی ئەستێرەی فیلمەکانی جەیمس بۆند وتی، "ئاسانترین وەڵام ئەوەیە کە نامەوێت بیر لەوە بکەمەوە لە ئێستادا.. ڕەنگە فیلمێکی تر دروست بکەم، نازانم."

سەرچاوە: The Guardian



 


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw