گوگڵ یادی ئەدۆڵف ساکس دەکاتەوە

06/11/2015    19:41

گوگڵ یادی ئەدۆڵف ساکس دەکاتەوە 


Mwsîk

لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال
سولی ئۆن وێب

ئەمڕۆ ٢٠١ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ئەدۆڵف ساکسیی موزیسیانی بەلجیکی و داهێنەری ساکسیفۆنە، کە ئەمڕۆ لەلایەن گوگڵەوە یادی دەکرێتەوە. ئەم داهێنەرە لەساڵی ١٨١٤ لە بەلجیکا لەدایکبووە. ئەو کەسایەتییە داهێنەری چەندین ئامێری موزیکە لەنێویاندا ساکسیفۆن کە بۆ یەکەمجار لەساڵی ١٨٤٦ دروستیکرد.

گوگڵ لەسەر بلۆگی تایبەتی خۆی نوسیوویەتی، "سەرەتا ئەو دەستیکرد بە چاککردنی ئامێرەکان، هەروەها هەوڵی ئەوەیدا کە ڕووکاری 'Brass' لەگەڵ میکانیکیی 'Woodwind' تێکەڵ بکات، بەهۆی ئەمەشەوە شتێکی بەرهەمهێنا کە شۆڕش بوو لە جیهانی موزیکدا."

ساکس یەکێک بوو لە یانزە منداڵی خێزانێک کە باوکیان بە دارتاشی و دروستکردنی ئامێری موزیکەوە خەریک بوو. ساکس ئارەزووی بۆ دروستکردنی ئامێری موزیک لە باوکەوە بۆی ماببوەوە و هەوڵی دەدا کە بتوانێت ئامێرێک دروست بکات.

لە سەرەتای ساڵانی ١٨٤٠دا ساکس دەچێت بۆ پاریس و لەوێ شوێنێک دەکاتەوە بۆ دروستکردنی ئامێری موزیک و چەندین ئامێر دروست دەکات.  

ساکسیفۆن لە کاتی ژیانی ساکس خۆیدا هیچ ناوبانگێکی پەیدا نەکرد بەڵکو لەپاش مردنی ساکسیفۆن بووە نیشانەیەک لەسەرانسەری دنیادا بۆ موزیکی جاز و تایبەتمەندیەکی گرنگی هەیە لەو ژانرەی موزیکدا. ئەم ئامێرە لەلایەن موزیسیانانی وەکو جۆن کۆڵترەین، لیسا سیمپسۆن و چارلی پارکەرەوە گەشەی پێدرا و بڵاوکرایەوە، هەرچەندە تا ئێستاش ئەم ئامێرە لای موزیسیانانی کلاسیکەوە هیچ بایەخێکی نییە.

بەگوێرەی ئەو وێنانەی لەلایەن گوگڵەوە بڵاوکراوەتەوە لە یادی ئەم داهێنەرەدا ئەوە دەردەخات کە ساکس تەنها وێنەیەک داهێنەریی ئەم کەسە نیشان نادات بۆیە گووگڵ بە پێنج وێنە یادی ئەم داهێنەرەی کردۆتەوە کە هەموو ئەو ئامێرانە نیشان دەدات کە ساکس دروستیکردوون.

سەرچاوە: Telegraph.co.uk 





هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw