ماجی سمیس هێشتا لە نواندن دەترسێت

07/11/2015    18:57

ماجی سمیس هێشتا لە نواندن دەترسێت 


Cînema

سولی ئۆن وێب

ماجی سمیت "Maggie Smith"ی خانمە ئەکتەری بەڕیتانی پاش زیاتر لە شەش دەیە کارکردن لە بواری نواندندا دەڵێت کە هێشتا دەترسێت کاتێک نواندن دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەگرافی بەڕیتانیدا دەڵێت، "کاتێک گەنجیت زۆر دەترسیت لەوەی کاری نواندن بکەیت؛ بەدڵنیاییەوە دەترسیت، بەڵام کاتێک دەکەویتە تەمەنەوە لەبەرئەوە دەترسیت کە پێی دەزانیت کە جەندێک قورسە ئەو کارە بکەیت. کاتێک گەنجیت، کارەکە پڕە لە سەرنجڕاکێشی و ترس. بەڵام لە ئێستادا تەنها ترس ماوەتەوە."

سمیس لەو چاوپێکەوتنەدا باس لە بڵاوکردنەوەی دواهەمین فیلمی "The Lady in the Van" دەکات، کە تێیدا ئەو ئەکتەرە ڕۆڵی "Marry Shepherd"دەگێڕێت، کە لە دەرەوەی باکوری لەندەن ژیاوە لە ماڵی "Alan Bennett".

نیکۆلاس هایتنەری دەرهێنەری ئەم فیلمە دەڵێت کە سمیس تاکە کەسایەتی بووە کە بتوانێت ڕۆڵی شیفارد ببینێت، "ئەو ناتوانێت هیچ بکات، بۆ هەر چرکەیەکیش نزیکەی ٢٠ هەڵبژاردن هەیە. وزەی خەیاڵی سمیس لە ڕادەبەدەرە، هەروەها وزەی جەستەشی بەهەمان شێوە. بە بەردەوامی هەوڵی ئەوە دەدات کە بەشێوەیەکی باشتر نواندن بکات." 

"Lady in The Van" بڕیارە لە ١٣ی نۆڤەمبەردا لە هۆڵەکانی سینەمای بەڕیتانیادا نمایش بکرێت.

سەرچاوە: The Guardian







هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw