سولی ئۆن وێب
لە ساڵی ٢٠٠٦دا کۆمپانیای فیلمسازی هۆڵیوود "Blizzard Entertainment" هەواڵی دروستکردنی فیلمی "World of Warcraft"ی ڕاگەیاند.
پاش ١٠ ساڵ لەم هەواڵە و چەندین جار دواخستنی بڵێوکردنەوەی ئەم فیلمە، بۆ یەکەمینجار ترەیلەری ئەم فیلمە بڵاوکرایەوە.
ڕۆژی هەینی هەریەکە لە کۆمپانیاکانی "Universal" و "Legendary Pictures" ترەیلەری ئەم فیلمەیان بڵاوکردەوە. فیلمەکە لە ئەزیرۆس ڕوودەدات کە ڕووبەڕووی جەنگ دەبنەوە لەگەڵ ئۆرکەکاندا. بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئۆرکەکان ببنەوە خەڵکی ئەزیرۆس دەبێت کە لەگەڵ دوژمنەکەیان یەکبگرن.
ئەم فیلمە بڕیارە لە ١٠ی مانگی شەشی ساڵی داهاتوودا لە سینەماکاندا بڵاوبکرێتەوە.
لەم لینکەوە ترەیلەری فیلمەکە ببینن.
https://www.youtube.com/watch?v=2Rxoz13Bthc
سەرچاوە: Techinsider.io