سولی ئۆن وێب
کورتە فیلمێکی ئەنیمەیشنی کوردی بە ناوی (جەنگۆ و مەنگۆ) لە فێستیڤاڵی Phoenix Film Festival Melbourne نێونەتەوەیی بۆ فیلم لە شاری مێلبورن لە وڵاتی ئۆستراڵیا، لە مانگی ١١ی ٢٠١٥ لە لیستی چڕکراوەی فێستیڤاڵەکە هەڵبژێردراوە.
ئەم کورتە فیلمە لەلایەن شێوەکار و دەرهێنەری کورد (ڕافد جەڕاح) کاری نووسین، دەرهێنان، وێنەکێشانی دجیتاڵی، ئەنیمەیشن و دیزاینی دەنگی بۆ کراوە. جەنگۆ و مەنگۆ لە شەش خولەک و سی چرکە پێکهاتووە و لە وڵاتی ئەڵمانیا بەرهەمهێنراوە، لە پێشبڕکێی وڵاتی ئۆستراڵیاشدا بە ناوی ئەڵمانیاوە بەشداری فێستیڤاڵەکەی کردووە.
