پێشانگایەکی شێوەکاری لەناو کەنیسەیەکی شاری دهۆک

07/11/2015    23:13

پێشانگایەکی شێوەکاری لەناو کەنیسەیەکی شاری دهۆک 


Şêwekar

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا


بەبۆنەی ساڵیادی ١٦٦ ساڵەی ڕۆژنامەگەریی سریانی، ڕێکخراوی "سورایا" بەچاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ ژمارەیەک لەو هونەرمەندە ئاوارانەی دەشتی نەینەوا کردەوە کە لە ئێستادا لە شاری دهۆک نیشتەجێن، پێشانگاکە لە ڕۆژانی ٥ تا ٧ی ١١ی ٢٠١٥ لەناو هۆڵی کەنیسەی "مار ایپ الاها" لەشاری دهۆک بەڕێوەچێوە، کە تیایدا ١٢ هونەرمەند بە تابلۆکانیان بەشدارییان کردبوو.

دەربارەی ئەو پێشانگایە حەسەن عارف بەڕێوەبری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەریی دهۆک بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "ئەو هونەرمەندانەی لەم پێشانگایەدا بەشداربوون سەرجەمیان مەسیحین، تابلۆکانیشیان بەشێوەیەکی گشتی گوزارشتبوو لە دۆخی عێراق و ئاوارە مەسیحییەکان."











هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw