سولی ئۆن وێب ئیڤانۆڤسکی هونەرمەند و فۆتۆگرافەری رووسی, هونەرمەندێکی لاوە وکۆنسێپتی کارەکانی پەیوەستە بە تەنهایی ژیانەوە. دەڵێت یەکەم قۆناغ بۆ دەستپێکردنی کارێک راماڵینی ترسە لە ناوماندا. ئیڤانۆڤسکی لە کارەکانیدا پێرفۆرمانس بەشێکی گرنگی کارکردنن و لەگەڵ جوڵەو بابەت کارەکانی تەواو دەکات، هەمیشە دەڵێت ئەوەی بۆمن گرنگە بتوانم بژیم لە ناو کارەکانداو پەیوەندیم هەبێت لەگەڵ کەسەکانی دیدا تا بەرجەستەی تەواوی ئەو واقیعە بکەم.