سیانزەهەمین خولی پێشانگای شێوەکاریی گەلەریی دهۆک بەڕێوەدەچێت

08/11/2015    20:29

سیانزەهەمین خولی پێشانگای شێوەکاریی گەلەریی دهۆک بەڕێوەدەچێت 


Şêwekar

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا



گەلەریی شێوەکاریی دهۆک
بەناونیشانی "هونەر ژیانە" سیانزەهەمین خولی پێشانگای شێوەکاریی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبات، کە تیایدا سەرجەم هونەرمەندانی شێوەکار لە هەرێمی کوردستان دەتوانن بە کارەکانیان بەشداری بکەن.

دەربارەی خولی ئەمساڵی گەلەریی دهۆک، شێراز عەزیز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاریی لە شاری دهۆک بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "ئەم پێشانگایە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانە و هونەرمەندانی شێوەکاری کوردستان دەتوانن بەشداریی تێدا بکەن بەڵام دوای ئەوەی لیژنەی تایبەت کارەکان هەڵدەسەنگێنێت."

وتیشی: "گەلەریی دهۆک لە ساڵێکدا دوو پێشانگای بەرفراوان دەکاتەوە کە یەکێکیان لەسەر ئاستی دهۆکە و ئەوی دیکە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان یاخود هەر چوار پارچەی کوردستان بەڕێوە دەچێت بەپێی کات و بارودۆخی ئێستا."

سەبارەت بەو کارە هونەریانەی کە دەتوانن بەشدارyی بکەن، ناوبراو وتی: "کارەکان بۆ ئەم پێشانگایە بریتین لە: نیگار، پەیکەر، سیرامیک، گرافیک، دیجیتاڵ گرافیک و ئینیسلەیشن ئاڕت."

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاریی دهۆک ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "مەرجی وەرگرتنی بەرهەمەکان ئەوەیە کە دەبێت کارەکان نوێ بن و چوارچێوەی بۆکرابێت ئەگەر پێویستبوو، هەروەها بەرهەمەکە دەبێت لە دوو مەتر زیاتر نەبێت."


ئەو هونەرمەندانەی کە ئارەزوی بەشداریکردنیان هەیە لە خولی ئەمساڵی گەلەریی دهۆکدا دەتوانن بابەتەکانینا لەڕێگەی سی دی یاخود ئیمەیڵی تایبەتی گەلەریی دهۆکەوە بنێرن بۆ سەرپەرشتیارانی ئەم چالاکییە، لەگەڵ بەرهەمەکاندا پێویستە وێنەیەکی کەسیی هونەرمەند و C.V هونەرمەند ڕەوانەبرێت، دوامۆڵەت بۆ وەرگرتنی بەرهەمەکان بریتییە لە ٥ی ١٢ی ٢٠١٥.


ئیمەیڵی تایبەتی گەلەریی دهۆک : duhokgallery@hotmail.com




هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw