سولی ئۆن وێب
گونەر هانسن "Gunnar Hansen" کە ڕۆڵی "Leatherface"ی پیاوخراپ دەگێڕێت لە فیلمی "The Texas Chainsaw Massacre"، لە تەمەنی ٦٨ ساڵیی بە نەخۆشی شێرپەنجەی پەنکریاس کۆچی دوایی کرد.
بریکارەکەی، مایک ئێیشندات وتی ئەم ئەکتەر و نووسەرە ئایسلەندییە لە ماڵەکەی خۆیدا لە ماین "Maine" کۆچی دوایی کرد، کە بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ دەبێت لەو ماڵەدا دەژی.
ئێیشندات دەڵێت کە "Leatherface" "یەکێکە لە کەسایەتیە هەرە ترسناکەکان و دێوئاساکانی مێژووی سینەما."
ئەم فیلمەی ساڵی ١٩٧٤ بوەتە فیلمێکی کلاسیک لەنێوان ئەو فیلمە ترسناکانەی دروستکراون.
هانسن کە لە ڕێکجاڤیک لەدایکبووە، لە تەمەنی منداڵیدا بەرەو ئەمریکا دەڕوات و لە زانکۆی تەکساس دەخوێنێت. لەکاتی مردنیدا خەریکی دروستکردنی فیلمێک بووە بە ناوی "Death House"، کە بڕیاربوو ساڵی ئایندە نمایشبکرێت.
لە پاڵ کاری نواندندا، هانسن کاری نووسینیشی کردووە و چەندین کتێب و سیناریۆی نووسیوە.
سەرچاوە: TheGuardian