سولی ئۆن وێب بیناسازی ئەرجەنتینی ئەلدانا فێری دیزاین و کۆنسێپتێکی نوێی پەنجەرەیەکی نمایش کرد. کۆنسێپتی ئەم بەرهەمە زیاتر خۆی لەو ژیانە داخراوەدا دەبینێتەوە کە بەشێکی زۆری جیهان پێوەی دەناڵێنێت بە هۆکاری ژیان کردن لە ناو شوقەدا، بۆئە ئەلدانا دەڵێت ئەم کارە مەبەستمە تیایدا چێژ لە بینینی ئاسمان وەربگیرێت و لە رێگەی ئەم کارەوە وابکرێت رۆژانە کاتێک بۆ پشوو گەرانەوە بۆ ناو سروشت دابین بکرێت.