سولی ئۆن وێب
ئەنجلینا جولی و براد پیت پاش دە ساڵ بۆ یەکەمین جار لە فیلمێکدا بە ناوی "By The Sea" دەردەکەونەوە و نمایش دەکەن. ئەم فیلمە لە ڕۆژی هەینیدا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە نووسینی جەرگبڕی دەربارەی بڵاوکرایەوە، کە هەندێک بە پڕۆژەیەکی ئەزموونکاری و بێبایەخی ناودەبەن.
فیلمی "By the Sea" لەلایەن جولی و پیتەوە نووسراوە و کاری دەرهێنانیشی بۆ ئەنجامدراوە، هەروەها لە خەم و پەژارەی جولییەوە بۆ مردنی دایکی لە ساڵی ٢٠٠٧دا چیرۆکەکەی وەرگیراوە. هەروەها جولی و پیت خۆیان ڕۆڵی کارەکتەری سەرەکی فیلمەکە دەگێڕن.
ڕیپۆرتەری هۆڵیوود تۆد مەکارتی ئەم فیلمە بە فیلمێکی بێ نرخ ناودەبات و دەڵێت "چیتر فیلمی لەوجۆرە لەم سەردەمەدا نابینیت دروست بکرێن." نووسیویەتی کە ئەم جۆرە کارانە هەوڵێکی سست بوون لە سینەمای ماڵی هونەری ئەوروپادا کە "جارێکی تریش دەیسەلمێنێت هونەرمەندە گەورەکانیش لە جیهاندا ناتوانن سەرنجی بینەران ڕابکێشن بەلای شتێکدا کە هیچ هۆکارێک نییە لە پشت دروستکردنییەوە."
ئەم فیلمە کە زیاترە لە دوو کاتژمێر و لە ١٣ی نۆڤەمبەردا لە سینەماکانی ئەمریکا دەست بە نمایش دەکات، هەردوو ئەکتەرەکە یەکدەخاتەوە لە پاش ئەوەی لە فیلمی کۆمیدیی ساڵی ٢٠٠٥دا "Mr. & Mrs. Smith"دا پێکەوە ڕۆڵیان لەو فیلمەدا گێڕا.
فیلمی "By the Sea" سێیەم ئەزموونی کاری دەرهێنانی ئەم دووانەیە و وا دادەنرێت کارێکی جیاوازبێت لە دوو کارەکەی پێشتریان.
ئەلۆنسۆ دوراڵدی ڕەخنەگریش دەڵێت قورسە "سەیری ئەم دوو ئەکتەرە گەورەیە بکەیت و هەست بە هیچ بۆندێکی کیمیایی نەکەیت لە نێوانیاندا."
فیلمی "By the Sea" پێشتر لە چەند فێستیڤاڵێک نمایشکراوە و تا ئێستا ڕەخنەگرەکان زۆر بە خراپی باسیان لەم کارە کردووە.
سەرچاوە: TodaysZaman