سولی ئۆن وێب
ڕیچارد بۆرتن یەکەمین ئەکتەر بوو کە بڕی یەک ملیۆن دۆلاری پێدرا تاوەکو کاری نواندن بکات. ئەو بڕە پارەیە بۆ ١٠ کاری سینەمایی بوو کە لە ماوەی ١٠ ساڵدا کاریان تێدادەکرا، ئەمەش زیاتر گەورەیی ئەم ئەکتەرە ٢٧ ساڵە بەڕیتانییەی نیشاندا، ئەو لەماوەی ژیانیدا جگە لە چەند فیلمێکی کەم هیچ کارێکی وای بەرهەم نەهێنا.
بەڵام فیلمەکانی"My Cousin Rachel" و "The Robe" ئەم ئەکتەرەیان کاندیدکرد تاوەکو خەڵاتی ئۆسکار بباتەوە، بۆیە داریل زانوک گەرەنتی ئەوەی کرد کە بڕە پارەکەی پێدەدرێت تەنانەت ئەگەر لەماوەی ئەو ١٠ ساڵەدا هیچ فیلمێکیش دروست نەکات.
تۆم ڕۆبیسۆنی نووسەری "خوداش بۆرتنی دروستکرد" دەڵێت، "ئەو بڕیاریدا کە بگەڕێتەوە بۆ ئەو کارەی کە خۆی حەزی پێدەکرد بیکات، نواندن بکات لە شانۆییەکانی شەکسپیردا لە لەندەن، ئەویش بە ٦ هەزار دۆلار و نمایشی بەردەوام لە ٣٩ ڕۆژدا."
ساڵی دواتر گەڕایەوە هۆڵیوود، نواندنی لە چەندین فیلمدا ئەنجامدا، لەوانەش "Cleopatra"و "The Night of the Iguana".
تا ساڵی ١٩٦٩، یەکەمین ئەکتەر بوو کە زۆرترین بڕی پارەی پێدرابوو بۆ نمایش.
بۆرتن کێیە؟
بۆرتن لەساڵی ١٩٢٥دا وەک دوانزەهەمین منداڵی خێزانێکی هەژار لە وێڵز لەدایکبووە و لەساڵی ١٩٨٤ کۆچی دوایی کردووە.
باوکیان لە کانی خەڵووزدا کاری کردووە و ئەو پارەیەشی بەدەستی هێناوە بە قومار و خواردنەوەوە سەرفی کردووە، بەهۆی ئەمەشەوە خێزانەکە زۆر هەژاربوون. پێش ئەوەی ڕیچارد تەمەنی بگاتە ٢ ساڵان دایکی لە تەمەنی ٤٤ ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات.
دوای ئەوەی بۆرتن لەگەڵ سیسیلیای خوشکی و هاوسەرەکەیدا بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لە باشووری وێڵزدا ژیان بەسەردەبات.
ئەو دەڵێت، "خوشکەکەم زیاتر بوو لە دایک بۆ من، ئەو زیاتر لە هەموو ئەو دایکانەی بۆ منداڵەکانیان دەژین بۆ من ژیا."
کاریگەری دووەم بەسەر بۆرتنەوە مامۆستاکەی بوو لە قوتابخانە، مێرێدیس، کە حەزی فێربوون و زانینی لە بۆرتندا دروستکرد.
سەرچاوە: investor.com