ئه‌حمه‌د ئه‌مانی
دواین ده‌رنجامی لێکۆڵینه‌وه‌ی سایکۆلۆژیسته‌کان له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی "بڕیاردانی مرۆڤ و دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه" نیشانی ده‌دات که ئێمه‌ی مرۆڤ خاوه‌نی زیاتر له 35 هه‌زار ساڵ نه‌ستین(ناخۆداگا)، واتا دوابه‌دوای دابڕان له وحش و به درێژایی 35 هه‌زار ساڵه که خه‌وف و ترس و کێشه و دواجار سه‌رکه‌وتن و دۆڕاندن، په‌یتا په‌یتا کاریگه‌ری قورسیان له‌سه‌ر سایکۆلۆژیای ئێمه داناوه و کانگایه‌کی نه‌بڕاوه‌ی له جۆره‌ها هه‌ست و یاده‌وری له ئێمه‌دا سازکردووه، ئه‌وشته‌ی که فڕۆید پێی ده‌وت؛ نه‌ست. نه‌ستێک که ئێمه رائه‌دات و سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی بڕیاردانه‌کانی ئێمه‌یه، واتا به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه عه‌قڵ نییه که بڕیار ده‌دات، به‌ڵکو نه‌ستێکی 35 هه‌زار ساڵه‌یه که بڕیار ده‌دات و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه که مرۆڤ به‌رده‌وام هه‌ڵه‌کانی دوباره ده‌کاته‌وه، یانی به‌رده‌وام بوون له کوشتار و ئایدۆلۆژیا و وێرانی و هتد یا‌ن به پێچوانه‌وه له ئه‌گه‌ری کاریگه‌ری باشه‌ی نه‌ستمان به‌رده‌وام بوون له چاکه‌کان که نیسبه‌ت خراپه‌وه، قه‌باره‌ی چاکه‌ی نه‌ستی ئێمه به هیچ ئه‌ژمار ده‌کرێت...
ئێسته پرسیاره زه‌به‌لاحه‌که خۆی ئاشکرا ده‌کات: باشه ئه‌م نه‌سته له کوێدایه؟ زیاترین به‌شی نه‌ستی ئێمه، نه‌ک ئاوێشته‌ی داب‌ونه‌ریتی بنه‌ماڵه‌کانمان که له نێو دڵی داب‌ونه‌ریتی کۆمه‌لگادا نووستووه، واتا فلکلۆر...
یه‌که‌م جار وشه‌ی فلکلۆر له ساڵی 1846ی زاینی له لایه‌ن "ویلیا‌م جان تامز"ی بریتانیه‌وه به‌کار براوه. له روانه‌گه‌ی تامزه‌وه فلکلۆر لێکۆڵینه‌وه بوو له داب‌ونه‌ریتی کۆمه‌ڵگایه‌ک و زیاتر به مه‌به‌ستی له‌ناونه‌چوون. هه‌ر به‌م هۆیه‌ش فلکلۆر زیاتر له‌وه‌ی سیمای پڕ هه‌یبه‌تی خۆی نیشان بدات، بووه شتێکی مۆزه‌خانه‌یی و خه‌ڵکی زیاتر له‌وه‌ی حسابی لێببه‌ن دڵیان بۆی ده‌سووتا که داب و نه‌ریتیان له‌ناو نه‌چێت! به‌ڵام ئێسته لێکۆڵینه‌وه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن که فلکلۆر هیچ له‌ناو ناچێت که به‌رده‌وام گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه و ته‌نانه‌ت بڕیاره چاره‌نووس‌سازه‌کانی ئێمه‌ش له ده‌ستی ئه‌ودایه.
با ورد له بابه‌تی دواین لێکۆڵینه‌وه‌ی شاره‌زا سایکۆلۆژیسته‌کان تێفکرین: هه‌ر کام له ئێمه، له ژیانماندا هه‌ڵه یا‌ن جۆرێک له (کرده) بوونی هه‌یه که به‌رده‌وام دووباره‌ی ده‌کەینه‌وه ئه‌گه‌رچی دڵنیان که هه‌ڵه‌شه! که وردی بکه‌ینه‌وه ده‌بینین هه‌ر هه‌موو ژیانی ئێمه له‌سه‌ر وه‌ها شتێک دامزراوه و ته‌نانه‌ت بڕیاره کۆمه‌ڵایتییه‌کانیش هه‌ر ئه‌م نه‌سته گشتگره ده‌یدات. کاتی خۆی رۆژنامه‌نووسێک له "ولیام فاکنر" ده‌پرسێت؛ "بۆچی که‌سایه‌تی نێو کتێبه‌کانی تۆ وه‌ها چاره‌نووسیان له ده‌ستی قه‌ده‌ردایه؟" فاکنر وڵام ده‌داته‌وه: "تۆ لات وایه خۆت بڕیار ده‌ده‌ی؟ تۆ لێره له نێو که‌لتوورێکی زۆر کۆن له دایک بووی، ئه‌م که‌لتووره بۆ تۆ هه‌رچی شته، واتا له جله‌وه بیگره تا دوارۆژت بۆتی ئاماده کردووه و پێت ده‌ڵێت چی بۆ تۆ باشه."
لێره‌دایه که له رووی ترسناکی فلکلۆر تێده‌گه‌ین، فلکلۆر و نه‌ستێک که هیچ هه‌زاران ساڵ ته‌مه‌نی هه‌یه که به‌رده‌وام خه‌رواری داب و نریته‌کانی به شته نوێکان زه‌به‌لاحتر ده‌بێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ژیانمان ده‌دات، هه‌ر بۆیه له ئێسته به‌دواوه فلکلۆر ئیتر که‌ل و په‌لێکی مۆزه‌خانه‌یی یا‌ن مه‌ته‌ڵی داپیره‌کانمان نییه بۆ خۆش بوون و یادکردنه‌وه، به‌ڵکو به‌عه‌کسه‌وه فلکلۆر راست ناوه‌ندی بڕیاردانی ئێمه‌یه و هه‌رچی زیاتر بیناسین زیاتر له جۆر‌ی بڕیاردانی خۆمان ئاگادارده‌بینه‌وه. فاکنێر له سه‌ر رابردوو، قسه‌یه‌کی به‌ناوبانگی هه‌یه که ده‌ڵێت؛ "رابردوو نه‌مردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی هه‌یه رابردووش نییه!" واتا رابردوو و کانگا زه‌به‌لاحه‌که‌ی ئێمه (نه‌ست) هیچ که نه‌مردووه و مۆزه‌خانه‌یی نییه، که به‌ردوان به خرواکردنی شتی نوێ له سه‌ر کۆگا کۆنه‌که‌ی زیاتر قورسایمان به‌سه‌ردا ده‌کات و ده‌قه به ده‌قه ئیتر ئه‌و نه‌سته‌ی پێشتر له خۆی نییه...
ولیام باتلری ئیرله‌ندی –براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبلی ئه‌ده‌بی 1923- له کتێبی "ته‌م‌ومژی سلتییه‌کان: مه‌ته‌ڵی فلکلۆر و دێ‌و و په‌ری"دا ده‌نووسێت: "له شاره گه‌وره‌کاندا ته‌نها به‌شێکی بچووک له جیهان ده‌توانین بدۆزینه‌وه، لێره هه‌ر کام له ئێمه بۆ سووچی که‌مینه‌یه‌ک راوده‌نرێین. به‌ڵام له شاره بچووکه‌کان و لادێکاندا که‌مینه‌بوون بوونی نییه، تۆ لێره ناچاری هه‌موو جیهان ببینی، جیهانی دێوه‌کان..."