قوڵی و جۆراوجۆری ڕووناکی، Depth and Variation in the Light

10/11/2015    22:11

قوڵی و جۆراوجۆری ڕووناکی، Depth and Variation in the Light 


Dîzaîn

سولی ئۆن وێب

ڕووناکی یەکێكە لە هەرە گرنگرین پێکهاتەکانی تەلارسازی، ڕووناکی لای زۆربەی تەلارسازە بەناوبانگەکان لایەنێكی زۆر کاریگەرە لەسەر کۆی پرۆسەی دیزاین و لێکۆڵینەوە ئەکەن لەسەری زیاتر لە فۆڕم، کۆمەڵێك تەلارساز هەن کە بەشێوەیەکی زۆر جیاواز ڕووناکی ئەهێننە ناو ئیشەکانیان لەوانە (تەداو ئەندۆ، ئەلڤارۆ سیزا، پیتەر زومپور،کۆمەڵێکی تریش )
دیارترین نموونەی ئەم یاری کردن بە ڕووناکییە لە تەلارسازی ئیسلامییە کاتێك لە ناو حەوشەکەی ناوەڕاست ئەوەستیت ئەکەویتە بەر لافاوی ڕووناکی خۆر وکاتێك کە ئەچیتە ناو بەرهەیوانەکە کە شوێنێکی سێبەراوییە بڕی ڕووناکی کەم ئەبێتەوە و دواتر بۆ ژووری پشتی بەرهەیوان کە (نیو ڕووناکی Half Light) هەیە نیو ڕووناکی لە نێوان تاریکی و سێبەردایە و دواتر ئەچیتە شوێنێك کە بەتەواوی تاریکە، ئەم گۆڕین و قوڵییە لە ڕووناکی زۆر چێژبەخشە.
ڕووناك___سێبەر___نیو ڕووناك___تاریك
ئەو تەلارسازانەی کە زۆر گرنگی بە ڕووناکی ئەیەن هەوڵ ئەیەن یاری بەم چوار مەفهوومە بکەن، تەلارسازی نابێت هیچ کاتێك ئەم بوعدە لەدەست بات و ئەبێت بەکاری بێنن.


کاری هاوباشی سولی ئۆن وێب & پەیجی هونەر و تلارسازی









هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw