فێرناندۆ دێل پاسۆ خەڵاتی سێرڤانتسی بردەوە

13/11/2015    17:55

فێرناندۆ دێل پاسۆ خەڵاتی سێرڤانتسی بردەوە 


Têkst

سولی ئۆن وێب

نووسەری مەکسیکی فێرناندۆ دێل پاسۆ خەڵاتی سێرڤانتسی ٢٠١٥ی بردەوە، کە گەورەترین خەڵاتی ئەدەبییە لە جیهاندا بۆ نووسەرانی ئیسپانی زمان.

وەزیری پەروەردە ئینیگۆ نێندز دێ ڤیگۆ ڕۆژی پێنج شەممە خەڵاتەکەی ڕاگەیاند، باسی لەوەکرد کە دێل پاسۆ بەشێوەیەک دەنووسێت کە جیهانی کۆن و مۆدێرنە تێکەڵاودەکات لە نووسینەکانیدا، هەروەها دروستکردنەوەی ئەو جیهانە تایبەت و بنچینەییانەی کە لە تایبەتمەنەدە بە مێژووی مەکسیکەوە. 

کارە بەناوبانگەکانی دێل پاسۆ بریتین لە "News from the Empire" و "Palinuro of Mexico".

هەمیشە براوەی ئەم خەڵاتە لەنێوان نووسەرێکی ئیسپانی یاخود لاتینی دەبێت کە بڕەکەی بریتییە لە ١٢٥ هەزار یۆرۆ. ساڵی ڕابردوو خوان گۆیتیسیلۆ خەڵاتەکەی بەدەستهێنا.

سەرچاوە: TodaysZaman




هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw