سولی ئۆن وێب
لە دوای سێ ساڵ لە نوێژەنکردنەوەی مۆزەخانەی رۆدان لە پاریس، لە۱۲ نۆڤەمبەر کە دەکەوێتە ۱۷۵ ساڵیادی هونەرمەند دوبارە بۆ بینەران کرایەوە. تێچوی نوێژەنکردنەوەی بینای مۆزەخانەکە، کە لە سەدەی ۱۸ دروستکراوە نزیکەی ۱٦ ملێۆن یێۆر بو، نیوەی بودجەکەش موزەخانەکە لە ئەستۆی گرتبو.
مۆزەخانەی رۆدان لەو مۆزەخانە دەگمەنانەیە لە فەرەنسا کە بتوانێت بەبێ هاوکاری دەرەکی خۆی بژێنێت. بەرێوەبەری مۆزەخانەکە کاتەرین شوڤیۆ دەڵێت: "مۆزەخانەی ئێمە تایبەتمەندێکی خۆی هەیە، ئێمە رێگە پێدراوین لە لایەن هونەرمەندەکەوە، کە کۆپی پەیکەرەکان بە برۆنز بفرۆشین، ئەمە وادەکات کە بتوانین پارە بۆ کاری نوێژەنکردنەوە دابینبکەین."
لە دوای نوێژەنکردنەوە، دانانی سیستەمێکی زۆر تازە روناکی، بینەران دەتوانن پەیکەرەکان بە شێوازێکی زۆر جیاوازتر بینن، لە نزیکەوە لە تەکنیک و شیوازی کارکردنی هونەرمەند ئاشناببن.
کاتەرین شوڤیۆ دەڵێت: "رۆدان، وەک هەر هونەرمەندێکی دوای رێنیسانس، زۆر جار پەیکەرەکەیان لە پێشدا بە قوڕ دروستکردوە، کە لەم مۆدێلە قوڕەدا جێپەنجە و ناسنەمەی هونەرمەندەکە دەبینرێت، بەڵام بەداخەوە ئەو مۆدێلە قوڕانە زۆر بەدەگمەن ماونەتەوە، ئەوەی ئیستا لەبەردەستایە مۆدێلی گەجی پەیکەرەکانە. چونکە لەدوای وەرگرتنی قاڵب پەیکەرە قوڕەکان تێکدراونەتەوە، بۆیە ئێستا ئەو پەیکەرە گەچانە تاکە دۆکۆمێنتی هونەرمەندەکەیە، کە دەتوانین شێواز و جێپەنجەی هونەرمەندەکە بینین."
مۆزەخانەی رۆدان لە ۱٠ مۆزە باناوبانگەکانی فەرەنسایە، ساڵانە نزیکەی۷٠٠ هەزار سەردانکەری هەیە.
سەچاوە:
euronews