سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: لاژە تەها
وا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ۱٤ی ۱۱ی ۲٠۱٥ کاتژمێر ٦ لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی، بە هاوکاریی گروپی میوزیکی سەهەند و گۆرانیبێژ ڕەوا جەمال کۆنسێرتێك بۆ یادی ۲۳۱ ساڵەی دامەزراندنی سلێمانی ڕێکبخرێت.
دەربارەی ئەم کۆنسێرتە گۆرانیبێژ ڕەوا جەمال بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "لە کۆنسێرتەکەدا گۆرانییەکمان ئامادە کردووە تایبەت بە یادی سلیمانی، سەرجەمی بەرهەمەکانی تر هی سێدێی (گەڕامەوە) دەبێت."
جێگای ئاماژە پێکردنە ئەم کۆنسێرتە لەلایەن کەناڵی ئاسمانی کوردساتەوە سپۆنسەری دەکرێت، کە تێیدا هاتن بۆ هەمووانە.