سولی ئۆن وێب
سكوڵی هونهرهجوانهكانی زانکۆی سلێمانی بهشی شێوهكاری ڕۆژانی یەک شهممه و دوو شهممه پێشانگایهك دهكاتهوه بۆ بهشی گرافیك و دیزاین له ساڵیادی دامهزراندنی شاری سلێمانی دا.
سەبارەت بەم نمایشە دارا رەسوڵ سەرۆکی لقی گرافیک و دیزاین لە سکوڵی هونەرە جوانەکان لە تێکستێکی کراوەدا دەڵێت: لە ساڵیادی شاری سلێمانی و زانکۆی سلێمانیدا بەشی شێوەکاری زانکۆی سلێمانی بەشدارە بە کردنەوەی پیشانگایەک و نمایشکردنی بەرهەمی خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی گرافیک و دیزاین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٤ - ٢٠١٥.
جێگەی ئاماژەیە کارەکان پێک هاتووە لە کۆمەڵێک کاری رەنگاو رەنگی ژیانی رۆژانەو تەلارسازی و وێنەی کەسێتی و شوێنەوار، هەروەها کۆنسێپتێکی تری ئەم کارانە جەنگە سەپێنراوەکەی تیرۆریستانی داعشە ئەمەش رەنگدانەوەو کاریگەری زۆری لەسەریان هەبووە.
ئەم نمایشە بە سەرپەرشتی هەریەک لە مامۆستایان: نەرمین مستەفا، رۆزا نورەدین، هیوا عزیز، دارا رەسوڵ.
بە بەشداری ١٣ خوێندکاری بەشەکە هەریەک لە:
ئەژین قاسم
ئاکۆ کەمال
دەشنێ حەسەن
دیاری محمد
هێمن یەحیا
هاوکار کەمال
هەژان سەلام
هاژە خالید
هۆگر عەبدوڵا
لانە رزگار
کانیاو بەختیار
کارینا حمید
رابەر جەمال