سولی ئۆن وێب
کەیت بلانچێت لە گفتوگۆدایە تا ڕۆڵی دایکێکی نامۆ ببینێت لە فیلمە نوێیە کۆمیدیەکەی ڕیچارد لینکلاتەردا "بۆ کوێ دەڕۆیت، بێرنادیت؟"
ئەم خانمە ئەکتەرە خاوەن خەڵاتی ئۆسکارە، بلانچێت لەساڵی ٢٠١٤دا خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری ئۆسکاری بەدەستهێنا لە فیلمەکەی وودی ئالن "یاسەمینی شین"، هەروەها ڕیچارد لینکلاتەریش ساڵی پار پاڵێورابوو بۆ بردنی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری ئۆسکار لە فیلمی "کوڕێنی"دا بەڵام نەیتوانی سەرکەوتووبێت. چیرۆکی ئەم فیلمە وەرگیراوە لە ڕۆمانێکەوە لەژێر هەمان ناونیشاندا کە ماریا سێمپڵ نوسیوویەتی.
بلانچێت لەوەتەی دووەمین ئۆسکاری خۆی بەدەستهێناوە لەلایەن زۆرینەی دەرهێنەرەکانەوە داوای لێدەکرێت تا لە کارەکانیاندا بەشداری بکات.
جێی ئاماژەیە ئەم فیلمەش چیرۆکەکەی هەمان ناوەڕۆکی فیلمەکەی وودی ئالنی هەیە کە تیایدا ژنێک لە خێزانێکی مامناوەنددا کۆمەڵێک کێشە و گرفتی تایبەتی دەبێت لە خێزانەکەیدا.
سەرچاوە: The Guardian