٢٠١٥ ساڵی فیلمە مەزنەکان

15/11/2015    20:23

٢٠١٥ ساڵی فیلمە مەزنەکان 


Cînema

سولی ئۆن وێب

فیلمی "Star Wars: The Force Awakens" مانگی داهاتوو لە سینەماکانی جیهاندا دەست بە نمایشکردن دەکات، ئەمەش دەبێتە خاڵێک بۆ ئەوەی کە ئەمساڵ ساڵێک بێت بۆ نمایشی فیلمە مەزنەکان. 

هەروەها فیلمەکانی تری وەکو "The Avengers" و "Jurassic Park" یەکێکی ترن لەو فیلمانەی لەمساڵدا بڵاوکراونەتەوە، لەگەڵ فیلمی ئەنیمەیشنی وەکو "Inside Out"، وا دەبینرێت ساڵی ٢٠١٥ ساڵی شکاندنی ژمارەی پێوانەیی بێت بۆ هۆڵیوود.

پاوڵ دێرگارابێدیان، لێکۆڵەری سەرەکی لە ڕێنتراک، مەزەندەی ئەوە دەکات ئەمساڵ بڕی داهاتی بۆکس ئۆفیس بگاتە ١١ ملیار دۆلار (ئەمەش ئەوە پیشان دەدات کە بڕی داهات بەبڕی لە %٥ زیاددەکات لەچاو ساڵی پاردا)، لەکاتێکدا دەکرێت بڵێین بەشێوەیەکی گشتی بڕی داهاتی سینەماکانی دەرەوەی ئەمریکا بگاتە ٤٠ ملیار دۆلار.

یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم گەشەسەندنە بریتییە لە گەیشتنی فیلمەکان بە بینەران بەشێوەیەکی بەربڵاو لە جیهاندا. "Jurassic World" لەم هاوینەدا ئەوەی نیشاندا کە یەکەم فیلمە توانیبێتی لە خێراترین کاتدا بڕی یەک ملیار دۆلار کۆبکاتەوە، کە لە ماوەی ١٣ ڕۆژدا توانی ئەو بڕە داهاتە تێبپەڕێنێت.

یەکێکی تریش لە هۆکارەکان بریتییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و یارییەکانی پلەی ستەیشن و چەندین هۆکاری تر کە بوونەتە هۆی ئەوەی بینەران بەرەو بینینی فیلمەکان لە هۆڵەکانی سینەمادا بڕۆن.

دەتوانین بڵێین هۆکاری سەرەکی ئەم گەشەسەندنەش بریتییە لە بڵاوبوونەوەی فیلمە مەزنەکان، ئەو فیلمانەی کە لەم ساڵدا بەشی نوێی لە سینەماکاندا نمایشکراوە. حەوت لەسەر دەی ئەو فیلمانەی لەمساڵدا توانیوویانە داهاتێکی باش کۆبکەنەوە بریتین لەو فیلمە مەزنانە.

سەرچاوە: The Guardian




هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw