سولی ئۆن وێب
بەروارى 13-11-2015 بۆ یەکەمین جار، کتێبێکى کوردى لەنووسینى نووسەر و رۆماننووس" یوسف عزەدین" بەزمانى ئەمازیغى لەوڵاتى مەغریب چاپ و بڵاوکرایەوە.. " کۆتایى" ناونیشانى کتێبەکەیە، کەکۆمەڵێک تێکستى تایبەت بە"هونەرى گێڕانەوە-سردیات" لەخۆ دەگرێت.. وەرگێڕ و نووسەرى مەغریبى "سەعید بلغربى" لەعەرەبییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانى ئەمازیغى و پاش کێشمانکێشێکى زۆر بۆ تێپەڕکردنى لەسانسۆر و وەرگرتنى مۆڵەتى فەرمى، دواجار توانرا بەپشتگیرى کۆمەڵەى "کەڵچەر و گەشەپێدانى خانەى کەبەدانى"، چاپ بکرێت.. شایانى باسە ئەم کتێبە لەنمایشى پێشانگاى کتێبى ئەمساڵى مەغریب-دا بەشدار دەبێت و بۆ یەکەمجار کتێبێکى کوردى بەزمانى ئەمازیغى، کورد بەخوێنەرانى مەغریب و ئەمازیغ دەناسێنێت.
