سولی ئۆن وێب جیرۆکی هۆتێلەکانی تۆکیۆ پرۆژەیەکی فۆتۆگرافەر ناتالیا دۆستە، لە سەردانێکیدا بۆ تۆکیۆ و دوای مانەوەی ٣ مانگ لە پیناو کارەکەیدا بابەتی سێکشواڵیتی و ئازاری کچانی کردە پرۆژەیەک. دۆست دوای ئەوەی کارەکەیلە ناوچەی ئەلفاوە دەست پێدەکات لە یەکێک گەورە هۆتێلەکان کە بە هۆتێلی خۆشەویستی ناسراوە لە یابان، بۆ کارەکەی ٣٩ ژنی بەکارهێناوەو لە سەرەتای کارەکەوە بەشدار بوون لەگەڵی لە ژوورە تایبەتەکانیاندا. لەگەڵ ئەمانەدا دۆست جیهانێکی تایبەتی دروست کردووەو مەبەستێتی نواندن نەبێت لە کارەکاندا و نیشاندەری ئەو راستیە بێت کە ژنان لەو شوێنانەدا کاری تێدا دەکەن و زۆرینەیان ئاواتیانە بگەنە شوێن ونمایشی جیاواز لە کارکردن.