بەختیار عەلی نۆ کتێبی بڵاو کردەوە

16/11/2015    17:19

بەختیار عەلی نۆ کتێبی بڵاو کردەوە 


Têkst

سولی ئۆن وێب
 ئامادەکردنی: لاژە تەها 

 دووهەمین ڕۆژی سێهەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری و هونەری ئەندێشە کە بە شێوەیەکی گشتی تەرخانکرابوو بۆ نووسەر بەختیار عەلی، کە لە ڕێوڕەسمێکدا ۹ کتیبی نووسەر بڵاوکرایەووە و واژووی لەسەر کتێبەکان کرد. 
کتێبە نۆێیەکان پێکهاتبوون لە (جوانییەکانی ناڕێکی، نەرسیسی کوژراو، یادەوەری و زەمەن، ڕەخنە لە عەقڵی فاشیستی). هەروەها(لە دیارەوە بۆ نادیار، چێژی مەرگدۆستی، مەرگی تاقانەی دووەم، ئیمان و جەنگاوەرانی، ئەی بەندەری دۆست، ئەی کەشتی دوژمن) بە چاپی نوێوە بڵاوکرایەوە. 
لە وتەکانیدا بۆ ئامادەبووان بەختیار عەلی باسی لە وەرگێڕانی کتێبەکانی کرد بۆ زمانیە بیانییەکان، ئێوارەی پەروانە بۆ زمانی تورکی، غەزەلنووس و باغەکانی خەیاڵ بۆ زمانی ئینگلیزی و دواهەمین هەناری دونیا بۆ زمانی ئەڵمانی، و وتی: "بەلامانەوە گرنگەئەم پرۆسەی وەرگێڕانە بەردەوام بێت، چونکە یەکەم جارە ئەدەبی کوردی ئەم سنورانە بشکێنێت و لە لۆکاڵییەت هەوڵەدەین بچینە دەرەوە، لە زمانی تردا بخوێنرێینەوە." 
دەربارەی بەشی سێهەمی ڕۆمانی کەشتی فریشتەکان وتی: "لە هەوڵی گەورەدایین لە نیوەی یەکەمی ساڵی ۲٠۱٦ دا کەشتی فریشتەکان بەرگی ۳ بکەوێتە بەردەست ئێوەی خوێنەر


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw