سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: لاژە تەها
ئەمڕۆ ۱٥ی ۱۱ی ۲٠۱٥ دووهەمین ڕۆژی سێهەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری و هونەری ئەندێشە لە سلێمانی بەڕێووەچوو، کە تەرخان کرابوو بۆ نووسەری کورد بەختیار عەلی، جگە لە پێشکەش کردنی چەند چالاکییەکی هونەری و واژوو کردنی کتێبەکان.
چالاکییەکانی دووەم ڕۆژی فێستیڤاڵ بریتیبوو لە پێشکەشکردنی بەرهەمێکی میوزیکی لەلایەن هەلۆ غەریب و کریڤان سالارەوە، نماییش کردنی کورتە فیلمی ماڵ و کلیل لە دەرهێنانی شوان عەتوف، پێشکەشکردنی وتەیەك سەبارەت بە ڕەوشی ڕۆمان لە باکور و ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن ڕۆماننووس حەلیم یوسفەوە کە بۆ یەکەمین جارە ڕۆمانێکی وەربگێڕدرێتە سەر زاراوەی سۆرانی لەلایەن دەزگای ئەندێشەوە بە ناوی کاتێك ماسییەکان تینوو دەبن، هەروەها ڕۆماننووس بەختیار عەلی لەسەر نوێترین بەرهەمەکانی و وەرگێڕانیان بۆ زمانەکانی فارسی، تورکی و ئینگلیزی قسەی کرد. دواتر ڕێوڕەسمی واژوو کردنی کتێبەکان لەلایەن حەلیم یوسف و بەختیار عەلییەوە بەڕێوەچوو.
. سبەینێ کۆتا ڕۆژی سێهەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری و هونەری ئەندێشەیە، تێیدا مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکان لە ۱۱ بواری جۆراوجۆردا بەڕێوەدەچێت.