سێهەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری و هونەری ئەندێشە کۆتایی بە چالاکیەکانی هێنا

17/11/2015    00:17

سێهەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری و هونەری ئەندێشە کۆتایی بە چالاکیەکانی هێنا 


Têkst

سولی ئۆن وێب 
ئامادەکردنی: لاژە تەها


 لە کۆتا ڕۆژی سێهەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری و هونەری ئەندێشەدا مەراسیمی دابەشکردنی ۱۱ خەڵات لە بوارە جیا جیاکانی (هزر، شانۆ، ڕۆمان، شێوەکاری، لێکۆڵینەوە، میوزیك، ڕاگەیاندکار، ژنی چالاك، وەرگێڕان، شیعر و چیرۆك) بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە نووسەر و هونەرمەندان. 

هەروەها وتاری کۆتایی ئەندێشە پێشکەشکرا و دواتر هونەرمەندان عەدنان کەریم و بەهجەت یەحیا و نووسەر بەختیار عەلی واژوویان لەسەر دواین بەرهەمەکانی خۆیان کرد. 

خەڵاتەکانی سێهەین فێستیڤاڵی ئەندێشە:
 ۱ـ خەڵاتی هزر: بورهان یاسین
 ۲ـ خەڵاتی شانۆ: دانا ڕەئوف 
۳ـ خەڵاتی ڕۆمان: حەلیم یوسف
 ٤ـ خەڵاتی شێوەکاری: هادی زیائەدینی
 ٥ـ خەڵاتی لێکۆڵینەوە: د. هاشم ئەحمەد زادە
 ٦ـ خەڵاتی میوزیك: بەهجەت یەحیا
 ۷ـ خەڵاتی ژنی چالاك: فەلەکناز ئوجە 
۸ـ خەڵاتی وەرگێڕان: سەباح ئیسماعیل
 ۹ـ خەڵاتی ڕاگەیاندکار: نیاز عەبدوڵا
 ۱٠ـ خەڵاتی شیعر: ماردین ئیبراهیم
 ۱۱ـ خەڵاتی چیرۆك: عەتا محەمەد






هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw