سولی ئۆن وێب دیزاینەر و هونەرمەند کاترینا کۆپتینای رووسی بەرهەمێکی نوێی تایبەت بە دیزاینی ناوماڵ بۆ دانان و هەڵگرتنی ئینجانەی گوڵ تیایدا راگەیاند. لە جاوپێکەوتنێکیدا کاترینا دەڵێت مەبەستم شێوەیەک نمایش بکەم لەگەل دیزاینی ماڵدا بگونجێت و هەروەها شێوەیەکی جیاوازیشی هەبێت کە تا رادەیەکی کەم بینرابێت. کاترینا تایبەت بە دیزاینی کەلو پەلی ناوماڵ و دیزاینی ناوەوە کاردەکات لەگەڵ کۆمپانیای مۆسکۆ بۆ دیزاین ، ئامانجیان دروستکردنی کەرەستەی ناوماڵ و رۆژانەیە بە نرخێکی گونجاو هەروەها دیزاینی ئەلتەرناتیڤ. سەرچاوە: Baddo